سەردێڕ:

کەی کەوتمە ناو لیستی ڕەشی یەکێتی؟

PM:08:01:22/05/2024
9096 جار خوێندراوەتەوە
فایەق محەمەد گوڵپی
+ -

لە خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستاندا، فراکسیۆنی پارتی پرۆژەی ڕۆژی شەهیدی کوردستانی ئامادە کردبوو، یەکێک لە بڕگەکانی پرۆژەکە ڕۆژی کیمیابارانی هەڵەبجەی بە ڕۆژی شەهید دانابوو، فراکسیۆنی یەکێتی دژی ئەو بڕگەیە وەستایەوە.

جەلال شەفیق و مام ڕۆستەم و شەوکەتی حاجی موشیر دژی ئەو بڕگەیە قسەیان کرد، من و سیروان نەورۆڵیش لە فراکسیۆنی خۆمان یاخیبووین و پشتگیری خۆمان بۆ بڕگەکە نیشاندا و دەنگمان بۆ دا.

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا ڕۆژی ١٦-٣ ڕۆژی کیمیابارانی هەڵەبجە بکرێت بە پشوو، ئەو سەرکەوتنە لە گەلی کورد پیرۆز بێت، دەستی فراکسیۆنی نەوەی نوێش خۆشبێت کە پێشنیاری ئەو بڕیارەی کرد.

گەلەری