سەردێڕ:

ئاشتی لەدەرگایە !

AM:12:35:13/05/2025
3016 جار خوێندراوەتەوە
پەری محەمەد
+ -

بەستنی گونگرەی پەکەکە و ئامادەبوونی بۆ ئاشتی: پەیامی ئیمراڵی بۆ تورکیا

پەکەکە بەڕەسمی گۆنگرەی بەست  بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە و کۆتایی هێنان بە خەباتی چەکداری و رەخساندنی زەمینەیکی پتەو بۆ ئاشتی وچارسەری هەمیشەی بۆ دۆزی کورد لە تورکیا، ئەم بریارە پەیامی (عەبدوڵا ئۆجەلان) لەزیندانی ئیمرالی بۆ تورکیا.

دوای ئەوەی پەکەکە ئەوەی ڕاگەیاند وەک حزبی مەدەنی بەشداری لە پرۆسەی سیاسی دەکەین، ئەگەر بەتەواوی بەوشێوەیە دەربچێت لە ناوچەکەدا دەبێت چاوەڕوانی چەند سیناریۆیەکی نوێ بین:

کەمبوونەوەی هێرشی درۆنەکانیان بۆ سەرناوچەکانی کوردستان و وەرزی شەڕکردن کۆتایی دێت زیاتر سەقامگیری سەربازی و ئەمنی لە ناوچەکەدا دروست دەبێت خەڵک دەتوانێت لە ئارامیدا ژیانی ئاسایی خۆیان بکەن.

پێویستە چاوەڕوانی وەڵام و ڕۆڵی تورکیا بین لەم دەست پێشخەریەی کورد بۆ ئاشتی ئایە بەهەمان رۆحیەت دێتە پێشەوە و دەتوانێت لەم دەرفەتە کەڵک ببینێت بۆ باشتر کردنی دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئاوری خۆی لە ناوچەکەدا.

کورد لە تورکیا ئاسان تر دەتوانێت بەشێوازی مەدەنی بەشداری پرۆسەی سیاسی بکات و لەو رێگەیەوە بەشدار دەبێت لەداکۆکی لەمافەکانی خۆی لە تورکیا.

لە ڕۆژئاوای کوردستان یش هێمنیەکی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت و ترسی تورکیا و گروپە چەکداریەکانی نزیک لە تورکیا چیتر هەڕەشە نابن بۆ لەبار بردنی ئەو ئەزمونە نوێیەی کورد لەو پارچەی کوردستان.

هەرچی پەیوەستە بە ڕۆڵی هەرێمی کوردستان ناتوانین ڕۆڵی هەرێم لە پرۆسەی ئاشتی نادیدە بگرین کاریگەری هەبوە لەسەر پرۆسەکە.

با چاوەڕوان بین ئەوەی بۆ ئاشتی دەجەنگێت ئایندە بۆ ئەوە.


گەلەری