سەردێڕ:

بانکی رافیدەین: ١٥٠ ملیۆن دینارەکە ئەم کەسانە دەگرێتەوە

PM:05:52:13/04/2022

6112 جار خوێندراوەتەوە

بانکی رافیدەین رایگەیاند، بڕی ١٥٠ ملیۆن دینار قەرز دەدرێتە فەرمانبەران و خانەنشینان و هاوڵاتیان.


ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەندراوێدا بانگی رافیدەین ئاماژەی بەوەداوە، ئاگاداری سەرجەم لقەکانی بانکەکەیان کردووە کە بە پێی ئەو رینمای و مەرجە خانوبەریانەی لە بانکەکە بۆ پێدانی قەرز دانراون، بڕی ١٥٠ ملیۆن قەرز بداتە فەرمانبەران و خانەنشینان و هاوڵاتیانی عێراق.

ئاشکراشیکردووە، بڕی ٪٤ زیادە دەچێتە سەر بڕێ وەرگیراوەی قەرزەکە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی ٩ی ئەم مانگە بانکی رافیدەینی عێراق رایگەیاند، بڕی ١٥٠ ملیۆن دینار وەک قەرز دەداتە هاوڵاتییان بە مەبەستی کڕینی خانووی نیشتەجێبوون.

هاوکات، لەماوەی رابردوودا بانکی رافیدەین قەرزی نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەی خانووی راگەیاند کە بڕەکەی ٥٠ ملیۆن دینار بۆ فەرمانبەران و ٣٠ ملیۆن دینار بۆ هاوڵاتییان بوو بە وەرگرتنی ٥٪ سوود و دەبوو لەماوەی ١٠ ساڵدا قەرزەکەیان بدەنەوە.













گەلەری