حکومەتی عێراق بڕیاریدا بەدروستکردنی سندوقی خانەنشینی بۆ وانەبێژ و مامۆستا و فەرمانبەرانی زانكۆ و پەیمانگا ئەهلییەکان.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتی مستەفا کازمی کۆبوەوە و بڕیاریدا، سندوقێکی خانەنشینی دروست بکرێت بۆ مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆ و پەبمانگا ئەهلییەکان و یەک ملیار دیناریش بۆ دراماو چالاكییە هونەرییەكان خەرجبکرێت.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی
وەزیران بڕیاردرا بە نۆژەنكردنەوەی بەنداوی هندیەی كۆن كە لە لیستی كەلەپووری
ئاودێری جیهاندایە و لیژنەیەکیش بۆ نۆژەنکردنەوەی پاڵاوگەی دیوانیە دیاریکرا.
هاوکات بڕیاردرا بە نۆژەنکردنەوەی
چەندین ناوچەی کلتۆری و عێراق لە پارێزگا جیاوازەکان.