وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، ئەگەر رێگە بە چاندنی گەنمەشامی زەرد و قامیشی شەکر بدرێت ئەوا دەتوانرێت بەرهەمی زەیت و شەکری ناوخۆیی پەرەیپێبدرێت و پێداویستی ناوخۆیی دابین بکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە، حەمید نایف وتەبێژی فەرمی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی راگەیاند، تا ئێستا عێراق لە کەرتی کشتوکاڵدا لەدواوەیە، بەهۆکاری ئەوەی وەک پێویست پشتیوانی لە کشتوکاڵی وەڵات و جوتیاران و بەرهەمی ناوخۆیی ناکرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر رێگەبدرێت گەنمەشامی زەرد و
قامیشی شەکر بچێنرێت، ئەوا دەتوانرێت بەرهەمی ناوخۆیی زەیت و شەکر پەرەیپێبدرێت و
پێداویستی ناوخۆ دابین بکات.
ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی کشتوکاڵ هیچ پشتیوانییەکی
لێنەکراوە تا شایستە داراییەکانی جوتیاران و خاوەن دەواجینەکانی بەرهەمهێنانی
هێلکە و مریشک خەرجبکرێن.
حەمید نایف
وتیشی، لە مانگی ئایاری داهاتوودا وەزارەتی کشتوکاڵ پلانی بەرهەمهێنانی جۆیی
ناوخۆیی ئامادەدەکات.
دەشڵێت، وەزارەتی کشتوکاڵ پلانی هاوینە ئامادەدەکات و
لەرێگەی لیژنەیەکی هاوبەشەوە رەوانەی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی دەکات.