سەردێڕ:

بانکی ناوەندی پێگەی عێراقی بۆ یەدەگی زێڕ دیاریکرد

PM:09:05:17/03/2022

11816 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی پێگەی عێراقی بۆ یەدەگی زێڕ دیاریکرد و رایگەیاند، یەدەگی زێڕ لە عێراقدا ٩٦ تۆن و ٤٠٠ کیلۆگرامە و لەسەر ئاستی جیهان لە پێگەی ٣٧دایە.


ئیحساب شەمران جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، عێراق خاوەنی ٩٦ تۆن و ٤٠٠ کیلۆگرام زێڕی یەدەگە و لەسەر ئاستی جیهانیش لە ریزبەندی ٣٧ دایە.

بەگوێرەی ئەنجومەنی زێری جیهانی، کە لە مانگی کانونی دووەمی رابردوودا راپۆرتی خۆیان لەبارەی یەدەگەکانی بانکە ناوەندییەکانەوە بڵاوکردەوە بەگوێرەی راپۆرتەکان یەدەگی زێری جیهانی ٣٥ هەزار و ٥٧١ تۆنار و ٣٠٠ کیلۆگرامە.

بەوپێییەش لە ئاستی تێکڕای جیهانیدا یەدەگی زێڕی جیهانی نزیکەی ١١ تۆن زیادیکردووە بەراورد بە هەمان کات لە ساڵی رابردوودا.

هەر بەگوێرەی راپۆرتەکەش، ئەمریکا پلەی یەکەمی جیهانی و دواتر ئەڵمانیا پلەی دووەم و ئیتاڵیا پلەی سێیەم و فەڕەنسا لە پلەی چوارەم و روسیا لە پلەی پێنجەمدا دێت، لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش سعودییە پلەی یەکەمی گرتووە بە ٣٢٣ تۆن.













گەلەری