سەردێڕ:

قائیمقامی ئەم قەزایە بە حەوت ساڵ زیندانیکردن سزادرا

PM:01:42:09/03/2022

22744 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق راگەیاند، "مەحمود خەڵەف قائیمقامی قەزای سامەڕا، بەتۆمەتی زیانگەیاندن بە سامانی گشتیی، بە حەوت ساڵ زیندانیکردن سزادراوە".


ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، دادگای تاوانەکانی سەڵاحەددین سزای حەوت ساڵ زیندانیکردنی بۆ مەحمود خەڵەف ئەحمەد دەرکردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، "بە تۆمەتی ئەوەی ناوبراو بڕە پارەیەکی لە ھەژماری بانکیی پارێزگای سەڵاحەددین راکێشاوە و بۆ بەرژەوەندیی خۆی خەرجی کردووە کە ئەوەیش زیانی بە سامانی گشتیی گەیاندووە."

بەپێی راگەیەنراوەکە دادگا پشت بەستن بە ماددەی ٣١٨ی یاسای سزاکانی عێراق ژمارە ١١١ بۆ ساڵی ١٩٦٩، ئەو سزایەی بۆ ناوبراو دەرکردووە.

لە ماددەی ٣١٨ی یاسای سزاکانی عێراق ژمارە ١١١ بۆ ساڵی ١٩٦٩، ئاماژە بەوە کراوە ھەر بەرپرس و فەرمانبەرێک کە لە دامەزراوە گشتییەکاندا خزمەت دەکات ھەوڵ بدات بۆ بەرژەوەندی خۆی و کالایەنێک ربکات و بەنیازی خراپ زیان بەو دامەزراوەیە بگەیەنێت کە خزمەتی تیایدا دەکات، بە زیندانیکردن سزا دەدرێت.













گەلەری