دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق ئاگادار نامەیەکی لەبارەی بڕیاری نادەستوربوونی فرۆشتنی نەوت و غازی هەرێمەوە بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ پێنچشەممە، دادگای باڵای فیدڕاڵی عیراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بە ژمارە (٥٥/ فیدڕاڵی ٢٠١٢) یەکخراو لەگەڵ (١١٠/فیدڕاڵی ٢٠١٩) لە رێکەوتی ١٥ی ٢ی ٢٠٢٢ نادەرستوربوونی یاسای نەوت و غازی هەرێم و فرۆشتنیانی دەرکرد.
ئاماژەی بەوەشداوە،
بڕیارەکە بە پشتبەستن بە مادە یاساییەکانی ١١٠ و ١١١ و ١١٥ و ١٢١ و ١٣٠ی دەستوری
عێراقی ساڵی ٢٠٠٥ دەرکردووە.
لە راگەیەنراوەکەی دادگای
فیدڕاڵیدا هاتووە، بەتایبەتی بە پشتبەستن بە بڕیاری یەکێک لە دادگاکانی
ئەمریکا لەسەر سکاڵای وەزارەتی نەوتی
عێراق کە لەسەر وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی تۆمارکردبوو.
هەر لە راگەیەنراوەکدا
ئەوەشهاتووە، بڕیاری دادگا ئەمریکییەکە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە داوای
تێهەڵچوونەوەی بۆکراوە و دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەمریکاش لە ٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠١٥لە فەرمانگەی پێنج تێهەڵچوونەوەی بۆ
بڕیارەکە کردووە.
دەشڵێت، حکومەتی هەرێمی
کوردستان ئەنجامی تێهەڵچونەوەکەی پێشکەشی مەحکەمەی فیدڕاڵی عێراقیکردووە و
ئارەزومەندانە دانی بەوەداناوە بارهەڵگرێک کە نەوتی هەڵگرتووە لە وڵاتی ئیسرائیل
بەتاڵکراوە، ئەمەش وایکردووە بەڵگەکەی حکومەتی هەرێم لاوازبێت و دادگای فیدڕاڵی
عێراق بڕیاری کۆتایی دادگای تێهەڵچوونەوەی ئەمریکای رەتکردووەتەوە.
لەکۆتایی راگەیانراوەکەی
دادگای فیدڕاڵی عێرادا هاتووە، بەرژەوەندی باڵای عێراق و گەلەکەی وای خواستووە
سکاڵای ژمارە (٥٥/ فیدڕاڵی ٢٠١٢) یەکخراو
لەگەڵ (١١٠/فیدڕاڵی ٢٠١٩) یەکلایی بکاتەوە و ئەو بڕیارە دەربکات.
ئەمە لەکاتێکدایە، دادگای
باڵای فیدڕاڵی عێراق لە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٢ لە بارەی فرۆشتنی نەوت و گاز لەلایەن حکومەتی
هەرێمی کوردستانەوە بڕیاریدا کە نادەستورییە و پێویستە حکومەتی هەرێم پابەندی رێککەوتنەکان
بێت و داهاتەکان رادەستی حکومەتی فیدڕاڵی بکات. هاوکات، دواشی لە وەزارەتی دارایی
و دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی کرد چاودێری سەرجەم گرێبەست و وردەکارییەکانی فرۆشتنی
نەوت و گازی هەرێم بن.