PM:08:32:22/01/2022
9304 جار خوێندراوەتەوە
کامێرای هەلیکۆپتەرێک چرکەساتی رووداوێکی هاتوچۆی تۆمارکرد کە لەنێوان ماتۆڕسکیلێکی دزراو و ئۆتۆمبێلێک روویدا لە شەقامی وێست هیل لە شاری لۆس ئەنجلۆسی کالیفۆرنیا.
وەک لە گرتەڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت، لە ئەنجامی رووداوەکەدا شۆفێری ماتۆڕسکیلێک کە بەخێراییەکی زۆر دەڕۆشت لە ئەنجامی ئەو پێکدادانە گیانی لەدەستدا و دوو سەرنشینی ناو ئۆتۆمبێلەکەش برینداربوون.