PM:06:58:29/08/2026
1376 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتى نەوتى عێراق کۆبوونەوەیەکى ڕاوێژکارى لە بارەى جێبەجێکردنى هێڵەکانى گواستنەوەى نەوت لە بەسرە بۆ حەدیسە و بیشخابوور - حەدیسە بانیاس ئەنجامدا، کە تواناى گواستنەوەى ئەم هێڵە نوێیانە زیاتر لە دوو ملیۆن بەرمیلى ڕۆژانەیە و دوو کۆمپانیاى ئەمریکى و کۆمپانیایەکى قەتەرى ئامادەییان دەربڕیوە بۆ جێبەجێکردنیان.
ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی ئابی ٢٠٢٦، بەگوێرەى ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتى نەوتی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکراوە لەسەر هێڵى هەناردەى نەوت لە بەسرە بۆ حەدیسە لەوێشەوە بۆ بیشخابوور، لەگەڵ هێڵى هەناردە لە حەدیسە بۆ بانیاس، کە تواناى هەناردەیان دوو ملیۆن و ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت دەبێت لە ڕۆژێکدا و کۆمپانیاى شیفرۆن و تى ئاى کاپیتاڵى ئەمریکى و یو ئێس ئێسى ئیماراتى ئامادەن جێبەجێى بکەن.
لە
راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، وەزیری نەوت داوایکردووە پەلەبکرێت لە تەواوکردنى
ڕێکارە هونەرییەکان بۆئەوەى لە نزیکترین کات گرێبەست بۆ جێبەجێکردنیان واژۆبکرێت.
ئەوەش دوای
ئەوەی بەهۆى گرژییەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و شەڕى ئیسرائیل و ئەمریکا لەگەڵ ئێران،
هەناردەى نەوت لە مانگى ئازارى ڕابردوو دابەزى بۆ ئاستى سفر، عێراق دەیەوێت بە هەمەچەشنکردنى
سەرچاوەکانى هەناردەکردنی خۆى لە ڕووداوى هاوشێوە بپارێزێت.