PM:06:07:29/08/2026
1480 جار خوێندراوەتەوە
ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیر کردووە کە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر، بە ماتۆڕسکیل گێچەڵی سێکسی بە ژنێک کردبوو و گرتە ڤیدیۆییەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی لێکەوتەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی ئابی ٢٠٢٦، ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاش بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی ڕووداوەکە، تیمی تاوانی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەستی بە بەدواداچوونی ورد کرد و توانییان لە ماوەیەکی کورتدا ناسنامەی تۆمەتبارەکە بەناوی (ع. م. أ) ئاشکرا بکەن.
ئاسایشی هەولێر
ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی یاسایی لەلایەن دادوەری
لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، هێزەکانیان تۆمەتباری ناوبراویان دەستگیر کردووە.
لە
ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ تۆمەتبار
بەردەوامن و بڕیارە لە داهاتوودا زانیاریی زیاتر بۆ ڕای گشتی بڵاوبکرێتەوە.