سەردێڕ:

وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ڕاگەیەندرا

PM:03:02:29/08/2026

1132 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند، سبەی مووچەی مانگی حەوتی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی هەمیشەی و گرێبەست دابەشدەکرێت.


ئەمڕپۆ شەممە ٢٩ـی ئابی ٢٠٢٦، وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەی یەکشەممە ٣٠ی ئاب، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووزی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەهەمان کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووزی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە لەدوای ( ١ـی تەمووزی ٢٠٢٤ ) بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی هەرێم دامەزراون و شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.












گەلەری