سەردێڕ:

پزێشکیان: نرخی بەنزین زیاد ناکەین چونکە دەبێتەهۆی بارگرانی هاوڵاتیان

PM:02:45:29/08/2026

844 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، ئاسانترین رێگە بۆ حکومەت بەرزکردنەوەی نرخی بەنزینە، بەڵام نایکەین. لەبەر ئەوەی بارگرانی بۆ هاوڵاتیان دروستنەکەن.


ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی ئابی ٢٠٢٦، مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران بڵاویکردەوە، ئەگەرچی ئاسانترین رێگە بۆ حکومەت بەرزکردنەوەی نرخی بەنزینە، بەڵام لەبەر ئەوەی بارگرانیی زیاتر لەسەر ژیانی خەڵک و مووچەخۆران دروست نەکەین ئەو کارە ناکەین.

وتیشی، کاتێک نەمتوانیوە ئاستی سەبەتەی خۆراک بەپێی بەڵێنەکان بەرز بکەینەوە، پێویستە داوای لێبوردن لە خەڵک بکەین.
باسی لەوەشکرد، داهات و خەرجی هاوتا نیین، زیادبوونی خواست لە بەرامبەر کەمیی خستنەڕوو، کەمبوونەوەی دراوی بیانی و فشارە سیاسییە دەرەکییەکان هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە بەشداریپێکردنی خەڵکەوە دەکرێت تا ڕادەیەکی زۆر کێشەی توێژە هەژارەکان و کێشەی نیشتەجێبوون چارەسەر بکرێت.
داوای کرد لەبری تۆمەتبارکردنی یەکتر، کەموکوڕییەکانی یەکتر پڕبکەنەوە و دەبێت هەمووان هاوکاری یەکتربن بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە
.

 













گەلەری