سەردێڕ:

وتەبێژی پارتی: لە ئایندەیەکی نزیکدا لەگەڵ یەکێتی کۆدەبینەوە

PM:12:29:29/08/2026

1012 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی پارتی دەڵێت، لە ئایندەیەکی نزیکدا پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە، جەختیش دەکاتەوە کە پێویستە بەپەلە پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە بۆ ئەوەی هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت دەست پێبکەن.


ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی ئابی ٢٠٢٦، مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، "لە ماوەی ڕابردوودا بەستەڵەکی نێوان پارتی و یەکێتی شکێنراوە و بەمنزیکانە هەردوولا کۆدەبنەوە، بەڵام کۆبوونەوەی لوتکە دەمێنێتەوە بۆ دوای کۆبوونەوەکانی دیکە".

وتەبێژی پارتی سوپاسی ئەو لایەنە سیاسییانەی کرد کە ڕۆڵیان هەبووە لە هەوڵەکان بۆ شکاندنی ئەو چەقبەستووییە سیاسییەی لە هەرێمی کوردستاندا دروست ببوو، ئاماژەی بەوەش کرد کە لایەنەکانی دیکە بەشێکن لە پرۆسەکە و ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەییان لەسەر شانە.

هاوکات سەبارەت بە پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمان، مەحمود محەمەد ڕوونیکردەوە، "ئەگەر گەیشتینە ئەو بڕوایەی ڕێگەیەک هەیە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێ، ئەوکاتە پێویست ناکات پێشوەختە بڕیار بدەین کە سێ ساڵ یان چوار ساڵ بۆ هەڵبژاردن دیاری بکرێت، بەڵکو ئەو بابەتە لە کاتی خۆیدا بڕیاری لێ دەدرێت".













گەلەری