سەرۆکی ئەمریکا هەڵمەتێکی بۆ کۆنترۆڵکردنی نزیکەی ٪٢٠ـی یەدەگی نەوتی ڤێنێزوێلا ڕاگەیاند، پشت بە توانای کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەبەستێت بۆ بووژاندنەوەی کەرتی وزەی ئەو وڵاتە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی ئابی ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەڵمەتێکی بۆ کۆنترۆڵکردنی نزیکەی ٪٢٠ـی یەدەگی نەوتی ڤێنێزوێلا راگەیاند. پشت بە توانای کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەبەستێت بۆ بووژاندنەوەی کەرتی وزەی ئەو وڵاتە، کە ئەندامە لە رێکخراوی ئۆپێک و واشنتن دەیەوێت لە رێگەیەوە سەرچاوەیەکی نوێی نەوتی خاو بۆ دابەزاندنی نرخی سووتەمەنی لە ئەمریکا دابین بکات.
ئامژەی بەوەشکرد، ئەمریکا بە هاوبەشی لەگەڵ کەرتی
تایبەت، پشکی زۆرینەی یەدەگی نەوتی ڤینێزوێلا کە زیاتر لە ٦٥ ملیار بەرمیلە بەدەست
هێناوە.
هاوکات وتیشی، مارکۆ روبیو، وەزیری دەرەوە و پیت هێگسێت وەزیری جەنگی، بە هەماهەنگیی
لەگەڵ دێڵسی رۆدریگێز، سەرۆکی کاتیی ڤێنێزوێلا و بە هاوبەشی و لەرێگەی کۆمپانیا تایبەتەکان،
توانییان زۆرینەی یەدەگی سەلمێنراوی نەوتی ڤێنێزوێلا کە زیاتر لە ٦٥ ملیار بەرمیلە
بەدەست بهێنن و کۆنترۆڵی بکەن، ئەمەش بەبێ ئەوەی هیچ تێچوویەکی بۆ باجدەرانی ئەمریکی
هەبێت.
وتیشی، لەبارەی هێرشەکەی سەر ڤێنێزوێلا و دەستگیریکردنی
سەرۆکەکەی لەسەر فەرمانی من هێزەکانمان هێرشێکی بێوێنەیان کردە سەر پایتەختی ڤێنێزوێلا. ئامانجی
هێرشەکەمان لە نێوبردنی نیکۆلاس مادورۆ دیکتاتۆر و پەلکێشکردنی بۆ دادگا بوو، کە لە
شەوێکی تاریک دەستگیر کرا و لە نیویۆرک بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر لە
نیویۆرک دادگایی دەکرێت.