سەردێڕ:

بارانبارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

AM:10:51:29/08/2026

1184 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بارینی تاوەبارانی کورتخایەن هەیە و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی ئابی ٢٠٢٦، کەشناسیی هەرێم پێشبینی ٤٨ کاتژمێری داهاتوویی بڵاوکردەوە و بە گوێرەی پێشبینییەکان، بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ یەک بۆ دوو پلە بەزردەبنەوە و ئەگەری باران بارینیش لە چەند ناوچەیەک هەیە.
لە بارەی کەشی سبەینێشەوە، کەشناسیی دەڵێت، سبەینێش ئەگەری تاوەباران لە چەند ناوچەیەکی هەرێم هەیە و پلەکانی گەرماش دوو بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ بەم شێوەیەیە:

هەولێر: ٤٠ پلەی سیلیزی

پیرمام: ٣٦ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ٣٨ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ٤٠ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: ٤٠ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٣٩ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٤٠ پلەی سیلیزی

ئاکرێ: ٤٠ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ٤٣ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٣١ پلەی سیلیزی












گەلەری