سایلۆی هەولێر رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی چەکی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٥ دەکرێت، داواش لە جووتیاران دەکات بەپێی خشتەی راگەیەندراو سەردانیان بکەن.
ئەمڕۆ هەینی ٢٨ـی ئابی ٢٠٢٦، سایلۆی هەولێر بڵاویکردەوە، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو وەرگرتنی پارەی گەنم لە رێگەی بانکی بازرگانیی عێراق (TBI) دەبێت و کۆمەڵێک مەرج و رێنمایشی بۆ وەرگرتنی چەکەکە دیاریکردووە، بە جۆرێک کە دەبێت خاوەن چەک یان وارسەکانی بە بەڵگەنامەی نوێکراوەوە ئامادەبن.
ئاماژەی
بەوەش کرد، رۆژی یەکشەممە پرۆسەی دابەشکردنی چەکی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ وەرزی کشتوکاڵیی
ساڵی ٢٠٢٥ دەست پێدەکات، داواشی لە جووتیاران کرد، بۆ پاراستنی رێکخستنی کارەکان،
تەنها بەپێی ئەو خشتەیەی بۆیان دیاری دەکرێت سەردانی سایلۆ بکەن.
سەبارەت
بە شێوازی وەرگرتنی پارەکە و مەرجەکان، روونیکردووەتەوە، پرۆسەی دابەشکردنی
پارەکان لە رێگەی بانکی بازرگانیی عێراق (TBI) ئەنجامدەدرێت، روونیشیکردەوە، پێویستە ئەو
کەسەی چەکەکەی بەناوەوەیە خۆی ئامادەبێت و بە هیچ جۆرێک کار بە وەکالەتی کۆن
ناکرێت، بەڵکو دەبێت بریکارنامەکە نوێکراوەی ساڵی ٢٠٢٦ بێت.
ئاماژەشی
بەوەدا، لە کاتێکدا ئەگەر ئەو کەسەی چەکەکەی بەناوەوەیە کۆچی دوایی کردبوو، بە
مەرجێک چەکەکە دەدرێت کە دابەشنامەی شەرعی و یاسایی بەردەست بێت لەگەڵ بریکارنامەی
فەرمیی سەرجەم میراتگرەکان.