موراد قەرەیلان رایگەیاند، خەباتی چەکداریی دەگۆڕن بۆ خەباتی سیاسی و کۆمەڵایەتی، لە هەمان کاتیشدا، ئاماری گیانلەدەستدانی گەریلاکانیانی لە ماوەی ٥٠ ساڵی رابردوودا ئاشکراکرد.
ئەمڕۆ هەینی ٢٨ـی ئابی ٢٠٢٦، موراد قەرەیلان ئەندامی فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل رایگەیاند، قۆناغی نوێیان دەبێتە سەردەمی مەزنکردنی سیاسەتی دیموکراتیک، وتیشی، لە ساڵی ١٩٧٦ تا ٢٠٢٦ نزیکەی ٢٧ هەزار ئەندامیان لە شەڕ و رووبەڕووبوونەوەکاندا گیانیان لەدەستداوە.
دەشڵێت،
ئەوان لە قۆناغی شەڕی چەکدارییەوە دەچنە قۆناغی تێکۆشانی کۆمەڵایەتی و رێکخستنی
دیموکراتیک.
سەبارەت
بە ئاماری گیانلەدەستدانی گەریلاکانیان روونی کردەوە، لە ساڵی ١٩٧٦ تا ٢٠٢٦ ناوی
٢٥ هەزار و ٩٢٢ کەس تۆمارکراوە و بڵاوکراوەتەوە، لە داهاتووشدا ناسنامەی ٥٢٠ کەسی
دیکەی خەڵکی باکووری کوردستان بڵاودەکەنەوە، کە بە هەژمارکردنی ئەو ژمارانەشی کە
تا ئێستا تۆمارنەکراون، ژمارەی گیانلەدەستدانەکان لە ٥٠ ساڵی رابردوودا
نزیکدەبێتەوە لە ٢٧ هەزار کەس.
وتیشی،
ئامانجیان ئەوەیە لە هەفتە و مانگەکانی داهاتوودا ناسنامەی تەواوی قوربانییانی
پارچەکانی دیکەی کوردستان بۆ رای گشتی ئاشکرابکەن.