PM:02:46:28/08/2026
964 جار خوێندراوەتەوە
دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، گەرووی هورمز کراوەیە و ئێران نایانەوێت جارێکی دیکە لێیان بدەینەوە، بەرپرسانی ئیسرائیلیش زانیاریی نوێ لەبارەی فەرمانی داخستنی هورمز ئاشکرا دەکەن.
ئەمڕۆ هەینی ٢٨ـی ئابی ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڵاویکردەوە، گەرووی هورمز کراوەیە، ئێرانییەکان نایانەوێت جارێکی دیکە لێیان بدەینەوە، ئەمە کۆی ناوەڕۆکی دۆخەکەیە و ئەوەی دیکەش گرنگ نییە.
هەروەها، بەرپرسانی ئەمریکا رایانگەیاندووە
گۆڕانکارییەکی گەورە لە گەرووی هورمز ڕوویداوە. و پێیان وایە ئەم دۆخە دەبێتە
خاڵێکی وەرچەرخان لە جەنگەکەدا، کە نەک تەنها ئارامی بۆ ئابووریی جیهان دەگەڕێنێتەوە،
بەڵکو دەبێتە هۆی گەیشتن بە رێککەوتنێکی باشتر لەگەڵ ئێران.
هاوکات، ماڵپەری ئاکسیۆس کە زانیارییەکانی لە دوو بەرپرسی ئیسرائیلی وەرگرتووە، بڕیاری داخستنی گەروی هورمز لەلایەن عەلیڕەزا تەنگسیری، فەرماندەی پێشووی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دراوە.