بەهۆی تەقینەوەیەک لە بەردەم باڵەخانەی دادگای شاری حەسەکە، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
بەیانیی ئەمڕۆ هەینی ٢٨ـی ئابی ٢٠٢٦، لە ئەنجامی فڕێدانی نارنجۆکێکی دەستییەوە لە بەردەم باڵەخانەی دادگای حەسەکە تەقینەوەیەک روویدا، پیاوێک و منداڵێک گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش برینداربوو.
تەقینەوەی
نارنجۆکە دەستیەکە لەکاتێکدا روویداوە کە ناوچەکەی بەردەم باڵەخانەی دادگای حەسەکە
هاتوچۆی هاووڵاتییانی تێدا بوو، لە ئەنجامی ئەوەشدا پیاوێک و منداڵێک دەستبەجێ
گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو کە رەوانەی نەخۆشخانەی شارەکە کراوە.
بەپێی
میدیای فەرمیی سوریا، راستەوخۆ دوای رووداوەکە هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە
و دەوروبەری دادگایان گەمارۆداوە، هاوکات لێکۆڵینەوەیەکی وردیان دەستپێکردووە بۆ
زانینی هۆکاری بەئامانجگرتنی ئەو شوێنە و دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی تاوانەکە.