PM:12:04:28/08/2026
996 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کۆبوونەوە بە مەبەستی تاوتوێکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پەرەپێدانی هاوکارییە ئابووری و ئەمنییەکان.
ئەمڕۆ هەینی ٢٨ـی ئابی ٢٠٢٦، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق و کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا کۆبوونەوە، پێکەوە باسیان لە بەهێزکردنی هاوبەشیی نێوانیان و دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان کردەوە، زەیدی پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی کاربەڕێکەری ئەمریکا دەربڕی و لایەنی ئەمریکیش رۆڵی عێراقی لە چەسپاندنی سەقامگیریی ناوچەکەدا بەرز نرخاند.
ئاماژەی
بەوەش کرد، لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا داچوونەوە بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی
نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرا و ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکاریی
هاوبەش لە بواری جیاجیادا و فراوانکردنی هاوبەشیی بەرهەمدار خسترایە ڕوو، بە جۆرێک
خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات و گەلەکانیان بکات.
هاوکات،
پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ ئەو هەوڵانەی کاربەڕێکەری ئەمریکا لە ماوەی کارکردنیدا لە
عێراق پێشکەشی کردبوون، لە بەرامبەردا، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا سوپاس و
پێزانینی خۆی بۆ سەرۆکوەزیران و هەوڵەکانی حکومەتی عێراق لە گەشەپێدانی هاوکاریی
ئابووریی هاوبەش و پشتیوانیکردنی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا
دەربڕی، جەختیشی لەسەر پەرۆشیی واشنتن بۆ بەردەوامبوون لەسەر پەرەپێدانی
پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا کردەوە.