سەردێڕ:

لە رووداوێکی سەختی هاتوچۆدا لە سنووری رانیە کەسێک گیانی لەدەستدا

PM:07:22:26/08/2026

920 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە نزیک گوندی هیزۆپ لە دەڤەری ڕاپەڕین، کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی تریش بریندار بوون.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی ئابی ٢٠٢٦، عەلی عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی رانیە ڕایگەیاند، ڕووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری جۆری (کیا) و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی (بی ئێم دەبلیو).

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕووداوەکە لە کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئه‌مڕۆ ڕوویداوە و بەهۆیەوە شۆفێری بارهەڵگرەکە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، هەروەها لەناو ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەدا، شۆفێرەکە و ژنێک و منداڵێک بریندار بوون، کە دوای ڕووداوەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کراون.

باسی لەوەشکردووە، تیمی هاتووچۆ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان بۆ زانینی هۆکار و چۆنیەتی پێکدادانەکە دەستی پێ کردووە.













گەلەری