PM:06:24:26/08/2026
896 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی لافاوێکی کارەساتبار و بەهێز لەسەر سنووری چیای هیمالایای نێوان نیپاڵ و هەرێمی تبت لە چین، کارەساتێکی مرۆیی گەورە ڕوویدا و بەهۆیەوە لانیکەم ٩٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان ماڵ و ڕێگاوبانی سەرەکیش ژێرئاو کەوتن و وێران بوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی ئابی ٢٠٢٦، بەپێی دواین ئامارەکانی پۆلیسی نیپاڵ، تاوەکو ئێستا گیانلەدەستدانی لانیکەم ٩٥ کەس پشتڕاستکراوەتەوە، لە کاتێکدا دیمەنە ڤیدیۆییەکان دەریدەخەن دەیان هاووڵاتی لەسەر سنوور بەهۆی لێشاوی ئاوەکەوە ڕاماڵراون. بەرپرسانی هەردوو وڵاتیش هۆشداری دەدەن لەوەی ئەگەری هەیە ژمارەی قوربانییەکان و قەبارەی وێرانکارییەکان زۆر زیاتر بێت.
بەپێی ئامارەکان، لانیکەم ٣٤١ گەشتیار و هاووڵاتیی بیانی بێسەروشوێنن، کە هاووڵاتیانی هیندی، ئەمریکی و بەریتانییان لەنێودایە.
بەپێی لێکۆڵینەوەکان، گومان دەکرێت بوومەلەرزەیەک
ناوچەکەی هەژاندبێت، و بووبێتە هۆی هەرەسی بەرد و بەستەڵەک بۆ ناو ڕووباری لهێندێ
خولا لە نیپاڵ، ئەمەش لافاوێکی بەهێز و لەناکاوی دروستکردووە کە کارەساتەکەی لێکەوتووەتەوە.
ئێستاش تیمەکانی فریاگوزاری لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ دۆزینەوەی ونبووەکان و ڕزگارکردنی
لێقەوماوان.