PM:05:06:26/08/2026
752 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بڵاویكرده‌وه، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق و بەرپرسی کاروباری ئەمریکا لە عێراق کۆبوونەوە، و باسیان لە ڕێکارە دادوەرییەکان کرد لە دوای کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق لە ٣٠ـی ئەیلولی ئه‌مساڵدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی ئابی ٢٠٢٦، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بڵاویكرده‌وه، فایه‌ق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق پێشوازی لە جوشوا هاریس بەرپرسی کاروباری ئەمریکا لە عێراق کرد، و لە میانی دیدارەکەدا باسیان لە ڕێکارە دادوەرییەکان کرد لە دوای کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق لە٣٠ ئەیلول.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئەو ڕێکارانەی كه به‌سه‌ر
گروپه‌كاندا ده‌سه‌پێنرێت له دوای واده‌ی دیاركراو چه‌ك هه‌ڵده‌گرن و ئاماده‌نین
چه‌كه‌كانیان راده‌ستی حكومه‌ت بكه‌ن.
هاوکات، حەیدەر عەبودی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق
رایگه‌یاند، لە بەرنامەی حکومەتدا بە ڕونی دەستبەسەرداگرتنی چەک و جێبەجێکردنی سەروەری
یاسا دیاریکراوە و سەرۆک وەزیرانیش لە سەردانەکەیدا بۆ واشنتن ئەو پابەندبونەی
دوپاتکردوەتەوە.
باسی لەوەشکرد، هۆکاری دروستبونی کوتلە چەکدارەکان
لەنێوخۆی عێراقدا له دوای ٣٠ـی ئەیلول کۆتایی دێت و ڕێوشوێنی کۆنتڕۆڵکردنی
چەک گەڕانەوەیه‌كی سروشتیه بۆ دەسەڵاتی دەوڵەتی دەستوری، هەروەها دەسەڵات تەنها
لای دەوڵەت و دامودەزگاکانی دەبێت.
جەختی لەوەشکردەوە، له ئێستادا حكومه‌ت دیالۆگی ئه‌رێنی له‌گه‌ڵ
فراكسیۆنه‌كان ئه‌نجامده‌دات بۆ داڕشتنی میكانزمێكی جێبه‌جێكردن بۆ سنوداركردنی چه‌ك،
پێشبینی ده‌كرێت پێش ٣٠ـی ئه‌یلول له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بگه‌ینه رێككه‌وتن.