سەردێڕ:

ئەمەریکا: لە ئێستادا هیچ هێرشێکی نوێ بۆ سەر ئێران لە ئارادا نییە

AM:10:33:26/08/2026

1036 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی "ئاکسیۆس" بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بە ژمارەیەک لە هاوتاکانی لە وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، لە ئێستادا چاوەڕوان ناکرێت ئەمریکا هێرشی نوێ بکاتە سەر ئێران، بەڵکو لە بری ئەوە سەرنج دەخاتە سەر ئامرازەکانی تری فشارکردن.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ـی ئابی ٢٠٢٦، بەپێی زانیارییەکانی ئاکسیۆس، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەم ڕۆژانەی دواییدا بە وەزیرانی دەرەوەی هاوپەیمانانی ئەمریکای وتووە، ئەمریکا لە ئێستادا پێشبینی ئەنجامدانی گورزی نوێ بۆ سەر ئێران ناکات، بەڵکو بایەخ بە سزاکان و فشارە ئابورییەکان دەدات، ئەوەش بەپێی وتەی بەرپرسێکی ئەمریکی و سەرچاوەیەکی تری ئاگادار.

ماڵپەڕەکە لە زاری سەرچاوە ئەمریکییەکانەوە ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە، ڕوبیۆ روونیکردووەتەوە کە ئەمریکا لەم قۆناغەدا پلانی، نییە بگەڕێتەوە بۆ کردەوە سەربازییە فراوانەکان، بەڵام ئەگەری وەشاندنی گورزی سەربازییشی بەدوور نەزانیوە ئەگەر ئێران سەرەتا هێرش بکات.













گەلەری