PM:12:36:20/07/2026
536 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، لە داهاتوویەکی نزیکدا عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەردوو وڵاتی تورکیا و ئێران دەکات و پرسی کۆنترۆڵکردنی چەکیش لە دەستی دەوڵەتدا بڕیارێکی سەربەخۆی نیشتمانییە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ـی تەمووزی ٢٠٢٦، حەیدەر عەبوودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق وتی، سەردانی چاوەڕوانکراوی عەلی زەیدی بۆ ئێران و تورکیا، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەتدایە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ. ئەم سەردانانەش دوای ئەنجامە ئەرێنییەکانی سەردانە فەرمییەکەی پێشووی زەیدی دێت بۆ ئەمریکا.
لەبارەی ناوەڕۆکی
سەردانەکانەوە، وتەبێژی حکومەت ڕوونیکردەوە کە تاوتوێی چەندین دۆسیەی دووقۆڵی و
پرسە هەرێمییەکان دەکرێت، بەتایبەت بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.
هاوکات لەبارەی
پرسی کۆکردنەوەی چەک، جەختی لەوە کردەوە کە ئەمە پرسێکی سەروەرییە و حکومەت سوورە
لەسەر ئەوەی بەپێی دەستوور و یاسا و لە چوارچێوەی چەسپاندنی سەروەریی دەوڵەتدا بەڕێوەی
ببات.
پێشتر وەزارەتی
دەرەوەی عێراق ئاشکرای کردبوو کە بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممەی کۆتایی ئەم هەفتەیە، عەلی
زەیدی بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵا سەردانی تاران بکات، پێشبینیش دەکرێت لەو سەردانەدا
چەندین یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوو وڵاتدا واژۆ بکرێن.