PM:07:40:20/01/2026
1084 جار خوێندراوەتەوە
فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، پابەندبوونی تەواوی خۆی بە رێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ حکومەتی سووریا راگەیاند و ئامادەیی نیشاندا بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی ١٨ـی کانوونی دووەمى ٢٠٢٦.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، فەرماندەیی گشتیی هەسەدە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند، ئەوان پابەندی ئەو لێکتێگەیشتنە دەبن کە لەگەڵ دیمەشق ئەنجامدراوە و دەڵێن، "پێشپێشکی بۆ هیچ کارێکی سەربازی ناکەین، مەگەر ئەوەی هێزەکانمان رووبەڕووی هێرش ببنەوە".
لە بەیاننامەکەدا
ئاماژە بەوەشکراوە، هەسەدە کراوەیە بۆ هەموو جۆرە دیالۆگ و چارەسەرێکی سیاسی و
گفتوگۆ، هەروەها ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی رێککەوتنی ١٨ـی
کانوونی دووەم، بەو ئامانجەی دۆخەکە هێورببێتەوە و سەقامگیری بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە.
ئەم هەڵوێستەی
هەسەدە دوای ئەوە دێت کە کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی بەرگریی سووریاش راگرتنی ئۆپەراسیۆنە
سەربازییەکانی بۆ ماوەی چوار رۆژ راگەیاند.