سەردێڕ:

کەشناسی رێژەی بەفربارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە

PM:04:03:20/01/2026

1196 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رێژەی بەفر بارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک بڵاوکردەوە و زۆرترین رێژەی بەفر بارین لە سەفین بووە لە سنووری هەولێر.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، کەشناسیی هەرێم وتی، زۆرترین رێژەی بەفربارین لە سنووری هەولێر بووە کە لە سەفین ٣٥ سم بەفر باریوە و لە حاجی ئۆمەرانیش ٢٢ سانتیمەتر باریوە.

دەشڵێت، لە سلێمانی زۆرترین رێژەی بەفر باریوە لە قەڵادزێ بووە بە ٢٢ سانتیمەتر و دوای ئەویش ژاراوە بە ٢٠ سانتیمەتر.

لە دهۆکیش، زۆرترین رێژەی بەفربارین لە کانی ماسی بووە بە رێژەی ١٢ سانتیمەتر و لە بامەڕنێش ١٠ سانتیمەتر بەفر باریوە.













گەلەری