بەرگرى شارستانى سۆران دەڵێت، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین هاتووچۆکردن لە رێگاکانى سۆران بۆ (مێرگەسۆر، چۆمان، خەلیفان و سیدەکان) رابگرن و بۆ کارى پێویست و لەناکاو نەبێت لە ماڵەکانتان بمێننەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتى بەرگرى شارستانى سۆران لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، داوا لە هاوڵاتیان و شۆفێرانی ئازیز دەکەین بەهۆی ناجێگیرى کەشوهەوا و بوونی بەفر و باران ئێستا زۆربەی ڕێگاکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران مەترسیدارن.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، لە ڕوانگەی بەرپرسیاریەتیمانەوە بۆپاراستنی سەلامەتی گیانی شوفێران و
سەرنشینان لە هەر ڕوداوێکی گیرخواردن و نەخوازراوی مەترسیدار، هاتوو چۆکردن بەتەواوی
رێگاکانی سۆران بۆ (مێرگەسۆر، چۆمان، خەلیفان و سیدەکان) رابگرن، بۆکاری زۆر پێویست و لەناوکاو نەبێت لە ماڵەکانیان
بمێننەوە.
لە بەشێکى دیکەى
ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، پاڵپشت بە هۆشداریەکانی کەشوهەوا ئەم شەو لە زۆربەی شوێنەکانی
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەفر دەبارێت و لەهەندێک شوێن بارانی بەلێزمە دەبێت.
لە بارەى بەهاناوەچوونى
هاوڵاتیانیشەوە دەڵێت، "چەندین شوفێر و هاوڵاتی لەئێستاوە داوای بەهانەوەچوون
دەکەن بەهۆی گیرخواردنیان لەناو بەفر، تکایە هاوکارمان بن بۆ پاراستنی گیانی خۆتان
چونکە ناتوانین لەیەک کاتدا هێندە تیمی رزگارکردن ئاماددەبکەین بۆ هەمووڕێگاکان".