PM:08:35:19/01/2026
1056 جار خوێندراوەتەوە
موقتەدا سەدر، پەیامێکی سەبارەت بە پێشهاتە ئەمنییەکانی سوریا بڵاوکردەوە و هۆشداری لە مەترسیی شکانی زیندانەکان و ئازادبوونی زیندانییە مەترسیدارەکاندا.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٩ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی نیشتیمانی شیعە لە پەیامێكدا رایگەیاند، زیندانەکان لە سوریا کراونەتەوە و چەکدارە توندرەوەکان ئازاد کراون، ئەوەش ئاستی مەترسییەكان زیاتر دەكات بۆیە لێرەوە دەڵێین، پێویستە داوا لە حكومەتی سوریا بكرێت عێراقییەكان رادەستی حكومەتی عێراق بكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
حكومەتی عێراق داوا لە حكومەتی ئوردن بكات، ئەندامەكانی حزبی بەعس و سەركردەو ژن و
پیاویان دەستبەجێ رادەستی عێراق بكاتەوە.
موقتەدا سەدر
دەشڵێت، پێویستە بەرگری ئاسمانی چالاك بكرێت بۆ پاراستنی پیرۆزییەكانمان و پاراستنی
زیندانەكان، ئەمنییە فەرمییەكانمان بە سەرجەم یەكەكانیانەوە بكەونە ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە.
باسی
لەوەشکردووە، تەواوی بەرپرسیارێتی دەخەمە ئەستۆی حكومەتی ناوەندی و حكومەتە خۆجێیەكانی
هاوسنووری سوریا لەهەر دزەكردنێكی سنووری،
وەك هێنانە ناوەوەی چەك یان هاتنە ناوەوەی چەکدارە توندڕەوەکان.