PM:11:03:18/01/2026
772 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆکی هاوپەیمانی هێزە نیشتیمانییەکانی دەوڵەت پابەندبوونی خۆیان بە جێبەجێکردنی بەرکەوتەی هەڵبژاردن بەپێی ماوە دەستوورییەکان دووپاتکردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، لە راگەیەندراوێکدا هاتووە نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و عەمار حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانی هێزە نیشتیمانییەکانی دەوڵەت کۆبوونەوە و باسیان لە پەرەسەندنی بارودۆخی سیاسی عێراق کردووە.
هاوکات لە
راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان لەسەر گرنگی
جێبەجێکردنی بەرکەوتەی هەڵبژاردن بەپێی ماوە دەستوورییەکان کردەوە.
هەروەها لای خۆیەوە عەمار حەکیمجەختی لە یەکڕیزی و پتەوکردنی چوارچێوەی
هەماهەنگی کردووەتەوە، بە بەردی بناغەی سەقامگیری وڵاتەکەی زانیوە.