سەردێڕ:

سبەی وەفدێکی یەکێتی سەردانی نەوەی نوێ دەکەن

PM:06:18:16/01/2026

1640 جار خوێندراوەتەوە

سبەی وەفدێکی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی سەردانی نەوەی نوێ دەکەن.


دوای ئەوەی بافڵ تاڵەبانی وەڵامی پڕۆژەکەی نەوەی نوێی دایەوە، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، سبەی وەفدێکی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی سەردانی نەوەی نوێ دەکەن بۆ تاوتوێکردنی پرۆژەکەیان لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم.

ئەوە لەکاتێکدایە، رۆژى ١٥ـی ئەم مانگە شاسوار عەبدولواحید لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا جەختی کردەوە لە پرۆژەکەی ساڵی رابردووی نەوەی نوێ لەسەر پێکهێنانی بەرەیەک لە دەرەوەی پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم.













گەلەری