سەردێڕ:

ترەمپ: کوشتنی خۆپیشاندەرانی ئێران راگیراوە

AM:11:25:15/01/2026

960 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی دەنگۆی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بڵاوبووەوە، ترەمپ دەڵێت، ئاگاداریان کردووەتەوە کە کوشتنی خۆپیشاندەرانی ئێرانیان راگرتووە، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت، ترەمپی ئاگادارکردووەتەوە کە هەڵەکەی ساڵی رابردوو دووبارە نەکاتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ـی کانونی دوومی ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وتی، هەواڵیان پێگەیشتووە کە لە ئێران کوشتن و لەسێدارەدانی خۆپیشاندەران راگیراوە و ئەمریکاش لە ئێستادا پلانی هێرشکردنە سەر ئەو وڵاتەیان راگرتووە.

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێرانیش وتی، ترەمپی ئاگادارکردووەتەوە کە هەڵەکەی مانگی ٦ـی ساڵی رابردوو دووبارە نەکاتەوە و بیر لە هێرشکردنە سەر ئێران نەکاتەوە.

هاوکات، لەسەر داوای ئەمریکا بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە پرسی ئێران کۆببنەوە.

رۆژی رابردووش بەهۆی بڵاوبوونەوەی دەنگۆی هێرشکردنی ئەمریکا بۆ سەر ئێران گەشتە ئاسمانییەکان لە ئاسمانی ئێران راگیران و بەریتانیاش باڵیۆزخانەکەی لەو وڵاتە داخست. هەر لە چەند رۆژی رابردووشدا لەسەر فەرمانی فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا بنکەی سەربازیی عودەیدە کە تایبەت بوو بە ئەمریکا لە قەتەر چۆڵکرا.













گەلەری