PM:04:39:11/01/2026
672 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی پێشتر وەک یەکێک لە شەهیدانی بەرخودانی حەلەب ناسێندرا، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە شێخ مەقسوود رایانگەیاند، فەرماندە ئازاد حەلەب زیندووە و بە برینداری گەیشتووەتە شوێنێکی پارێزراو.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، فەرماندەیی ئاسایشی شێخ مقسود و ئەشرەفییە لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "پێشتر هەواڵی شەهیدبوونی ئەندامێکی فەرماندەییمان بەناوی "ئازاد حەلەب" بڵاوکردبووەوە، بەڵام شەهید نەبووە".
ئاماژەی
بەوەشكرد، فەرماندە ئازاد حەلەب، ئەندامی فەرماندەیی گشتی ئاسایشی حەلەب لە
تێکهەڵچوونەکاندا بریندار بووە و پەیوەندی پێوەکراوە و گەیشتووەتە شوێنێکی ئارام،
سەرەڕای ئەوەی بریندارە.
بەگوێرەی
ڕاگەیەندراوەكەی ئاسایش، "بەهۆی دۆخی سەختی جەنگ و پێکدادانەکانەوە،
پەیوەندیمان لەگەڵ هەندێک لە هەڤاڵانمان پچڕا بوو، سەرەڕای هەموو هەوڵەکانیشمان
نەمانتوانیبوو هیچ زانیارییەک بەدەست بخەین".