PM:07:01:06/01/2026
912 جار خوێندراوەتەوە
بەرێوەبەرایەتی چاکسازیی کۆمەڵایەتی هەرێم ئاماری فەرمی لەسەر ژمارەی زیندانییەکانی هەرێمی ئاشکرا کرد و دەڵێت، زیاتر لە حەوت هەزار سزادراو هەن. دەشڵێت، کارتی نیشتیمانی بۆ زیندانییەکان دەردەکرێت و وەزارەتی دادی عێراق تێچووی دارایی لە ئەستۆ دەگرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٦ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا وتی، "حەوت هەزار و ٢٧٤ سزادراو لە زیندانەکانی هەرێمی کوردستان هەن، کە هەزار و ٢٥٠ کەسیان بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر سزا دراون، هاوکات شەش هەزار و ٢٤ سزادراوی دیکە لەسەر دۆسیەی جۆراوجۆری تاوانکاری و یاسایی دەستگیرکراون".
ئاماژەی
بەوەشکرد، "تەنیا لەمساڵدا ٧٠٠ کەس بە تاوانی جیاواز سزادراون، هەروەها ٨٢٧
کەس کە بە تاوانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزادراون.
دەشڵێت،
"بە هەماهەنگی حکومەت کارتی نیشتیمانی بۆ زیندانییەکان دەردەکرێت و
وەزارەتی دادی فیدراڵی تێچووی دارایی لە ئەستۆ دەگرێت.
باسی
لەوەشکردووە، "رەزامەندی فەرمی وەزارەتەکانی ناوخۆ لە حکومەتی فیدڕال و
هەرێمی کوردستان وەرگیراوە بۆ دەستپێکردنی پرۆسەکە."