PM:05:13:06/01/2026
756 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەردەوامین لەسەر بەهێزکردنی دەوڵەت لە رێگای پاراستنی ئاسایش و سنووردارکردنی چەك بەدەست دەوڵەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٦ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی سوپای عێراق بڵاویكردەوە، "ئێمە جەخت لەسەر پابەندبوونی حکومەت دەکەینەوە لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا بە پتەوكردنی تواناکانی هێزەکانمان بە چەک و کەرەستەی پێشکەوتوو و سەردەمیانە".
وتيشى،
"ئێمە ئەو بەڵێنەمان جێبەجێ کرد کە بەخۆمان دابوو بۆ گەڕاندنەوەی سەروەری
تەواو بۆ عێراق و کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و لە سایەی ئەو
سەقامگیرییەی کە عێراق بەخۆوە دەیبینێت بە هەنگاوی متمانە بەخۆبوونەوە هەنگاومان
ناوە بۆ کۆتاییهێنان بە کارەکانی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریكاری عێراق
(یونامی)".
ناوبراو دڵنیایشیدا،
بەردەوام دەبن لە کارکردن لەسەر بەهێزکردنی هێزی دەوڵەت بە پاراستنی ئاسایش و
بەرتەسککردنەوەی چەک لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتدا، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بەرنامەی
حکومەت و بەدەنگەوەهاتنی بانگەوازی مەرجەعی باڵای ئاینی.