سەردێڕ:

جوتیاران لە دابەشكردنی پارەی گەنم ئاگادار دەكرێنەوە

PM:02:30:06/01/2026

636 جار خوێندراوەتەوە

سایلۆی سلێمانی دەڵێت، لە سبەینێوە بەشێكی پارەی گەنمی جوتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانی دابەش دەكرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ٦ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی سلێمانی بڵاویكردەوە، "ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکەینەوە کە گەنمیان رادەست بە سایلۆکەمان کردووە، سبەی چوارشەممە، لە مستندی ژمارەی پسووڵە یەک بۆ مستندی ژمارە بیتاقەی ٤٥٩ سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان".

ئاماژەی بەوەش کردووە، "هەموو ئەو جوتیارانەی کە ژمارەی پسووڵەكانیان دەکەوێتە نێوان ئەو دوو ژمارەی لەسەرەوە ئاماژی پێکراوە رەسیدەکانیان تا ٥٠٠ تەنە سەردانمان بکەن."

جەختیش كراوەتەوە، پێویستە ئەو جوتیارەی گەنمەکەی بە ناوەوە رادەست کراوە خۆی ئامادە بێت یاخود کەسی ئامادەبوو بریكارنامەی بۆ کرابێتەوە.













گەلەری