AM:10:44:06/01/2026
696 جار خوێندراوەتەوە
چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە بۆ یەکلایکردنەوەی کاندیدی سەرۆکوەزیران و نەگەیشتنە رێککەوتن و دووپاتیانکردەوە پێویستە لەوادەی خۆیدا پۆستی سەرۆک وەزیرانی یەکلاییبکرێتەوە.
شەوی رابردوو چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی حەیدەر عەبادی کۆبوونەوە دوای کۆبوونەوکەش راگەیەندراوێكیان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، قۆناغی داهاتووی عێراق پێویستی بە هەنگاوی خێرا هەیە بۆ پێکهێنانی حکوومەت و رێکخستنی لیژنە پەرلەمانییەکان تاوەکو کارەکانی دەوڵەت بە تەواوی بکەونەکار و وتیشیان، پێویستە کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران یەکلابکرێتەوە و لە وادەی دەستوری خۆیدا هەڵببژێردرێت.
هاوکات باسلەوەشکراوە، دەبێت بەپێی رێکارە
دەستوورییەکان و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان، کاندیدی سەرۆکایەتی
ئەنجومەنی وەزیران دەستنیشان بکرێت و کۆتایی بە چاوەڕوانییەکان بۆ پێکهێنانی
کابینەی نوێ بهێنرێت.