سەردێڕ:

كارنامه‌ی سێیه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یه‌ندرا

PM:11:28:05/01/2026

996 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی ژمارە سێیەمی خۆی بڵاوکردەوە، بەپێی کارنامەکە دانیشتنەکە تەرخانکراوە بۆ گفتوگۆیەکی گشتی سەبارەت بە داهاتە نانەوتییەکانی عێراق.


ئەمڕۆ دووشەممە ٥ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، كه‌ ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران كراوه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌كاتژمێر ١١ـی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه‌ ١٠ـی ئەم مانگە، په‌یوه‌سته‌ به‌ گفتوگۆی گشتی سه‌باره‌ت به‌ داهات نانه‌وتییه‌كانی عێراق.

ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە پەرلەمانی نوێ لە سەرەتای کارەکانیدایە و دەیەوێت لە رێگەی ئەم گفتوگۆیانەوە رێگەچارەیەک بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووریی عێراق بدۆزێتەوە.

ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراقە دوای هەڵبژاردنی سەرۆک و هەردوو جێگرەکەی کە بە دەنگی ئەندامە نوێکانی پەرلەمان هەڵبژێردران.

دانیشتنەکە دوای خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستپێدەکات و تێیدا پەرلەمانتاران سەرنج و پێشنیارەکانی خۆیان لەبارەی چۆنیەتی زیادکردنی داهاتی دەوڵەت لە دەرەوەی کەرتی نەوت دەخەنەڕوو، چاوەڕوانیش دەکرێت ئەم بابەتە ببێتە جێی بایەخی فراکسیۆنە جیاوازەکان، بەتایبەت لەم قۆناغەی کە عێراق پێویستی بە جێگیرکردنی بودجە و دابینکردنی دارایی بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان هەیە.













گەلەری