PM:11:44:01/09/2025
1448 جار خوێندراوەتەوە
قایمقامیەتی كەلار دەڵێت، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی کەلار، بە هاوکاری بەشی ئابووری لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان دەستیان بەسەر پێنج تۆن خۆراكی بەسەرچوودا گرت و لەناویان برد.
ئەمڕۆ دووشەممە ١ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، قائیماقیەتی كەلار لە راگەیاندراوێكدا بڵاویانکردەوە، "لە هەڵمەتێکی پشکنیندا لە سنووری کەلار، دەستیانگرت بەسەر بڕی پێنج پێنج تۆن خۆراکی خراپ و بەسەرچوو لە یەکێک لە کۆگاکاندا".
هەروەها دەڵێن،
دوای دەستبەسەرداگرتنی تەواوی ئەو خۆراکانە، بە فەرمانی قائیمقامی کەلار و بەپێی
رێکارە یاساییەکان تەلەف کران، هەروەها خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی
دەکرێتەوە.