PM:09:01:31/08/2025
1336 جار خوێندراوەتەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێک لە ئاوی گوندی هەمزەی ناوشوان لە نزیک چەمچەماڵ خنکا و تەرمەكەشی گەیەندرایە نەخۆشخانە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ـی ئابی ٢٠٢٥، نورەدین جەلال، بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە ئێن ئاڕ تی وت، کەمێک پێش ئێستا تەرمی گەنجێکی تەمەن ١٦ ساڵ گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی چەمچەماڵ وەک دەردەکەوێت لە ئاودا خنکاوە.
هاوکات بە وتەی
چەند شایەدحاڵێکیش لە شوێنی رووداوەکە بۆ ئێن ئاڕ تی، گەنجەكە لە کاتی مەلەکردن لە
ئاوێکی گوندی هەمزەی ناوشوان خنکاوە.
گەنجەکە خەڵکی
گوندی چراغەروتەیە لەناحیەی سەنگاو لە سنووری چەمچەماڵ، دوای کەمتر لە نیو کاتژمێر
توانراوە تەرمەکەی دەربهێنرێتەوە.
هۆگر عەدنان - چەمچەماڵ