سەردێڕ:

خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان ئاگادار دەکرێنەوە؛ مانگێک مۆڵەتیان هەیە

PM:07:24:31/08/2025

2340 جار خوێندراوەتەوە

ئاسایشی شارەزوور کۆتا مۆڵەتی بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دیاریکرد و دەڵێت، دوای ئەو وادەیە ناتوانن خۆیان تۆماربکەن.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ـی ئابی ٢٠٢٥، لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور هاتووە، پێویستە سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلە بێسەرەتایانەی خۆناساندنیان بۆ نەکراوە و تۆمارنەکراون، سەردانی بەشی جموجوڵی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بەمەبەستی تۆمارکردنیان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆتا وادە بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان رۆژی ١ـی تشرینی یەکەمە و لە دوای ئەو بەروارەوە رێککاری یاسایی بەرامبەر خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتا تۆمارنەکراوەکان دەگیرێتەبەر.













گەلەری