پسپۆڕانی تەندروستی هۆشداری دەدەن لە خوویەکی باو کە دەتوانێت تەندروستیمان بخاتە مەترسییەوە، لێکۆڵینەوە نوێیەکان دەریدەخەن خواردنەوەی ئاوی ئەو بوتڵە پلاستیکیانەی لەناو ئۆتۆمبێلدا بەجێهێڵراون، دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی جەستە.
توێژینەوەکە لە ماڵپەڕی "دەیلی مەیل"ی بەریتانیدا بڵاوبووەتەوە، توێژرەکان دەریانخستووە کە تا ٨٠٪ـی ئاوی ئەو بوتڵە پلاستیکیانە گەردیلەی مایکرۆپلاستیک و ماددە کیمیاییە ئاشکرا نەکراوەکانی تێدایە کە پەیوەندییان بە کۆمەڵێک نەخۆشی نیگەرانکەرەوە هەیە، لەوانە شێرپەنجە، تێکچوونی منداڵبوون، دواکەوتنی گەشەکردن لە منداڵان و نەخۆشی شەکرە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم ماددانە زۆر زیاد بکات کاتێک بەر گەرما دەکەوێت
هەروەها ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر لە ڕۆژانی گەرمدا بوتڵەکان لەناو ئۆتۆمبێلە
داخراوەکاندا بەجێبهێڵدرێن.
لە تاقیکردنەوەیەکی سەرنجڕاکێشدا کە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی نانجینگ لە
چین ئەنجامدراوە، بوتڵی ئاوی پلاستیکییان بۆ ماوەی چوار هەفتە لە پلەی گەرمی بەرزی
٧٠ پلەی سەدی داناوە، شیکارییەکان دەریانخستووە کە ئەو بوتڵانە کانزایەکی قورسی
ژەهراوییان دەرکردووە کە بە ئەنتیمۆن ناسراوە، جگە لە دروسبوونی ماددەی مەترسیدار
بیسفینۆڵA (BPA)لەناو
ئاوەکەدا.
بەرکەوتنی ئەنتیمۆن دەبێتە هۆی دەرکەوتنی دەستبەجێی نیشانەکانی وەک
سەرئێشە، سەرگێژخواردن، سکچوون و ئازاری سک، لەکاتێکدا کاریگەرییە درێژخایەنەکانی
دەبێتە هۆی هەوکردنی سییەکان و برینی گەدە، BPAپەیوەندی
بە مەترسییە گەورەکانەوە هەیە، لەوانە شێرپەنجە، کێشەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و
تەنانەت مردنی پێشوەختە.
داتاکانی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشیەکان ئاشکرای دەکەن کە
پلەی گەرمی ناو ئۆتۆمبێلێکی داخراو لە ڕۆژێکی گەرمدا (٢٧ پلەی سەدی) دەتوانێت
تەنها لە ماوەی ٢٠ خولەکدا بۆ ٤٣ پلەی سەدی بەرزبێتەوە، دوای ٤٠ خولەک بۆ ٤٨ پلەی
سەدی و دوای تەنها یەک کاتژمێر بۆ ٥١ پلەی سەدی.
ئەمە تاکە توێژینەوە نییە کە هۆشداری لەم دیاردەیە دەدات، لە ساڵی ٢٠٢٣
توێژەرانی زانکۆی مەکگیل لە کەنەدا پشتڕاستیان کردەوە ئاوی ئەو بوتڵە پلاستیکیانە
ژەهراوی دەبن ئەگەر بەر پلەی گەرمی بەرز بکەون.