سەردێڕ:

ناوەرۆکی پەیوەندییە تەلەفونییەکەی سودانی و ماکرۆن

PM:05:37:30/08/2025

1624 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی فەڕەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و رێگاکانی بەرزکردنەوەی هاوبەشی و هاوکاری لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێ کران، هەروەها تاوتوێی سەردانە پلان بۆ داڕێژراوەکەی ماكرۆن بۆ بەغدا کرا.


ئەمڕۆ شەممە ٣٠ـی ئابی ٢٠٢٥، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئیمانوێل ماکرۆنەوە پێگەیشت و تێیدا پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و رێگاکانی بەرزکردنەوەی هاوبەشی و هاوکاری لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێ کران، جگە لە تاوتوێ کردنی پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییە هاوبەشەکان.

لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا سودانی، ئاماژەی بە هەوڵەکانی حکومەت کرد سەبارەت بە بانگهێشتی کۆنفرانسی ناوچەیی لە بەغدا بۆ تاوتوێکردنی پرسە ناوچەییەکان، و جەختی لە گرنگی سەردانە چاوەڕوان کراوەکەی ماکرۆن بۆ بەغداد کردەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، سودانی جەختی لەوە کردەوە کە عێراق گرنگی بە گەشەپێدانی ئابووری دەدات، بە لەبەرچاوگرتنی رۆڵی بنیاتنەری لە ناوچەکەدا و هۆشداریدا لە مەترسییەکانی هەڵگیرسانی شەڕێکی نوێ کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بکات.
ئەوەشی خستەڕوو، جەختی لە ئامادەیی عێراق کردەوە بۆ کارکردن لەگەڵ فرەنسا و هاوبەشەکانی تر لەوانەش ئێران و ئەمریکا، بۆ ئەوەی رووبەڕووبوونەوەیەکی نوێ روونەدات و عێراق هەنگاوی پێویست لە بەرژەوەندیی نیشتمانیی خۆی دەگرێتەبەر، بۆ خزمەتکردنی ئامانجی رێگری کردن لە شەڕ لە رێگەی وتوێژەوە لەسەر بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەکان.


 













گەلەری