PM:12:59:30/08/2025
1472 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەکانی گەرما لە خوار ٤٤ پلەی سیلیزی دەمێننەوە و سبەینێش لە کاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری بەرزبوونی تۆزیکی سووک هەیە.
ئەمڕۆ شەممە ٣٠ـی ئابی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
لەبارەی
کەشی سبەینێش دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری بەرزبوونی
تۆزیکی سووک هەیە بە هۆی چاڵاک بوونی خێرایی با کە دەگاتە سەرووی ٢٥کم/ک.
بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ٤٢
پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٤٢
پلەی سیلیزی
دهۆک : ٤٠ پلەی
سیلیزی
کەرکوک : ٤٣
پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٤١ پلەی
سیلیزی
هەڵەبجە : ٤٣
پلەی سیلیزی
سۆران : ٤١
پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :
٣١ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٤٤
پلەی سیلیزی