٢٠ ساڵ لەمەوبەر، مەلا عەبدولکەریمی مودەریس؛ نووسەر، زانای ئایینی، شاعیر و موفتیی کوردی سەدەی بیستەم، لە تەمەنی ١٠٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ شەممە ٣٠ـی ئابی ٢٠٢٥، ساڵیادی کۆچی دوایی مەلا عەبدولکەریمی مودەریسە، کە ئەگەرچی زۆربەی سەرچاوەکان دەڵێن لە دێی تەکیەی ناوچەیخورماڵلەدایکبووە، بەڵام لە راستیدا لە ماوەی ساڵانی ١٨٩٩ تا١٩٠١ دالە گوندی گوێزە کوێرەیسەر بەشاریمەریوانھاتووەتە دنیاوە و ناوی تەواویشیعەبدولکەریم محەمەد فەتاحە.
سەرەتا
خوێندنی بە قورئان و پەرتووکە ئایینییەکان دەست پێکردووە و گوندەکانی بەیەڵە
وبالکوکانی سانانودەرەتفێو دووڕۆ گەڕاوە.
لەسەرەتای ھەڵگیرسانیجەنگی یەکەمی جیھانیشدالە مزگەوتی مەڵکەندی شاری
سلێمانی نیشتەجێ بووە و دواتر چووەتە مزگەوتیمەلا محەمەد ئەمین
بالیکەدەریو لە ساڵی١٩٢٤ـیشدا لە ئاھەنگێکی فراواندا لە شاری سلێمانی
مۆڵەتی مەلایەتی لەسەر دەستی زانای ئایینی شێخ عومەری ئیبن قەرەداغی وەرگرتووە.
دواتر
بووە بە مەلای گوندی نێرگسەجار تا لەسەر داوای حەزرەتی شێخعەلائەددین
نەقشبەندیدێتە بیارە کە بە ئەزهەری کوردستان ناسراوە و رۆژانە سەدان کەس
سەردانیان کردووە؛ لە راستیدا نازناوی مودەڕڕیس بۆ مامۆستا دەگەڕێتەوە بۆ وانەبێژی
خانەقای بیارە کە لەوێ بە ماوەی ٢٥ ساڵ خزمەتی زانست و فەرهەنگی کوردی کردووە.
مەلا
عەبدولکەریمی مودەریس لەساڵی١٩٦٠لە مزگەوتیشێخ عەبدولقادری
گەیلانیلەبەغدابەناونیشانی " مودەریس" دامەزراوە،
زیاتر لە ٥٠ فەقێ لەسەردەستی مۆڵەتی زانستییان وەرگرتووە، ھەر لەو کاتەوە بەبێ
پشوودان خەریکی وانەوتنەوە بووە لە زانستە شەرعی و وێژەی و عەرەبییەکاندا.
مەلا
عەبدولکەریمی مودەریس چەندین پەرتووک و بەرھەمی وەک نووسینەوەی ژیان و بەسەرھات و
شیعری چەندین شاعیری وەک مەولانا خالید و "شێخ عوسمان و
سەراجەدین"ی بڵاوکردووتەوە، ھەروەھا چەندین شیعریشی لەژێر نازناوی "
نامی" دا بڵاوکردۆتەوە، ھەروەھا رۆڵێکی گرنگی ھەبووە لە بەکوردی کردنی فیقھی
ئیسلامی و تەفیسری قورئانی پیرۆز و تەجویدەکەیدا.
جگە لەوانەش،
زیاتر لە ٦٠ پەرتووکی ئایینی، مێژوویی و وێژەیی بڵاو کردووەتەوە.
ھەروەھا تەفسیری قورئانی بە
زمانیکوردی وعەرەبی ھەیە، ساغکردنەوە و شیکردنەوەی چەندین
شاکاری شیعری کلاسیکی کوردی لە کارە گرنگەکانی تری ئەم کەسایەتییەیە، نموونەی ئەو
شاعیرانە بریتین لە مەولەوی، نالی، مەحوی، فەقێ قادری ھەمەوەندی.
وێڕای
ئەوەی ماوەیەک ئەندامی کارای کۆڕی زانیاری عێراق، دەستەی کورد بووە، ھەروەھا باوەڕپێکراوی
کۆڕی زانیاری وڵاتی ئوردونیش بوو، مەلا عەبدولکەریمی مودەریس لەتەمەنی ١٠٤ ساڵیدا و
لە کاتژمێر ١٢ـی شەوی ٢٩ لەسەر ٣٠ـی ٨ـی ٢٠٠٥ لە بەغدا کۆچی داویی کرد.