سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

AM:08:25:21/08/2025

788 جار خوێندراوەتەوە

دوای گفتوگۆی ئاگربەستی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٧ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢١ـی ئابی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نرخی خاوی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش کەمێک بەرزبووەوە و بە ٦٣ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

گۆڕانکاری لە نرخی نەوت لەدوای کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان ئەمریکا و رووسیا دێت لەسەر پرسی ئاگربەستی جەنگی ئۆکرانیا، هاوکات ئەمریکا و ئەوروپا سەرقاڵی تاوتوێکردنی بابەتی گەرەنتیی ئەمنین بۆ ئۆکراینا لە دوای ئاگربەست و ئەگەری کۆتاییهاتنی جەنگ.













گەلەری