سەردێڕ:

لە سلێمانی خۆپیشاندان دەستیپێکرد

AM:11:29:20/08/2025

4024 جار خوێندراوەتەوە

دژی دواکەوتنی مووچە؛ لەلایەن مامۆستایانەوە خۆپیشاندان لە پارێزگای سلێمانی دەستیپێکرد و پەرلەمانتارانی نەوەی نوێش پشتگیری خۆیان بۆ خۆپیشاندەران دەربڕی و دەڵێن، مووچە پرسێکی نیشتیمانییە و نابێت بە دیدێکی حزبیانە لێی بڕواندرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠ـی ئابی ٢٠٢٥، بە پێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، لەبەردەم بینای بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی، بەهۆی دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، خۆپیشاندانی چین و توێژە جیاوازەکان دەستیپێکرد و خۆپیشاندەران شەقامی سالمیان داخست.

خۆپیشاندەران دەڵێن، وا لە کۆتایی مانگی هەشتدان و تا ئێستا مووچەی مانگی شەشیان وەرنەگرتووە، داوا دەکەن کە مووچە لە وادەی خۆیدا پێیان بدرێت.

ئەندامانی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق و کوردستان لە خۆپیشاندانەکە ئامادەبوون و پشتگیری خۆیان بۆ خۆپیشاندەران دەربڕی، وتیشیان، لەگەڵ دەنگی رەوای مامۆستایان و مووچەخۆرانن، هەموو هەوڵێکی خۆیان دەدەن تاوەکو هاوڵاتییان لەو دۆخە ناهەموارە رزگاریان بێت.

ئەکبەر غەریب، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، مووچە پرسێکی نیشتیمانییە و نابێت بە دیدێکی حزبیانە لێی بڕوانرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پابەندنەبوونی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەو رێککەوتنانەی کە خۆی لەگەڵ بەغدا واژۆی کردووە، بووەتە هۆی دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆران کە لە مانگی هەشتدان و هێشتا مووچەی مانگی شەشیان وەرنەگرتووە.



 













گەلەری