PM:08:50:13/08/2025
2380 جار خوێندراوەتەوە
رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی هەولێر کاتی کردنەوەی تۆماری منداڵان لە پسوڵەی خۆراک ئاشکرا دەکات و دەڵێت، لە یەکی مانگی داهاتووەوە تۆمارکردنی منداڵ، زیادکردنی تاک، جیاکردنەوە و گواستنەوە کارا دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ـی ئابی ٢٠٢٥، رووبار عومەر، بەرپرسی رێکخستنی پسوڵەی خۆراک لە هەولێر وتی، لە سیستمی نوێی پسوڵەی خۆراک لە ١ـی ئەیلوول سیستمی خۆراک لە هەموو عێراق کارادەکرێتەوە، هەرکەسێک بە هەر هۆکارێک نەیتوانیوە ناوی تۆماربکات، لەو رۆژەوە دەتوانێت ئەو کارە بکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
بڕیارە دوای کۆتاییهاتنی تۆمارەکە، هەموو خزمەتگوزاریەکانی فۆرمی خۆراک لە یەکی
ئەیلول بکرێنەوە، لە وانەش تۆمارکردنی منداڵ، گواستنەوەی فۆرم یان فۆڕم بۆ خێزانی
نوێ.
ئەوەش لە
کاتێکدایە، زیاتر لە دوو ساڵە تۆمارکردنی ناوی منداڵی تازە لە دایکبوو راگیراوە و
زۆرینەی ئەو منداڵانەی لەدایکبووی ساڵی ٢٠٢٢ بوون هێشتا ناویان لە پسوڵەی خۆراکدا
نییە و بڕیارە بەکردنەوەی سیستمی نوێی پسوڵەی خۆراک بتوانرێت ناویان لە سیستمەکە
زیاد بکرێت.