سەردێڕ:

کەشناسی هەرێم: پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

PM:12:24:09/08/2025

7988 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە سبەینێوە پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە و لە ناوچەکانی سنووری گەرمیان دەگاتە ٤٩ پلەی سیلیزی، هاوکات کەشناسی عێراقیش دەڵێت، لە ناوەراستی هەفتەی داهاتووەوە ئەو شەپۆلە گەرمایەی عێراقی گرتووەتەوە کەم دەبێتەوە.


ئەمڕۆ شەممە ٩ـی ئابی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت ، پلەی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و بە گشتی لە سەروو ٤٠ پلەی سیلیزیدا دەمێنێتەوە بێجگە لە سنووری حاجی ئۆمەران کە ٣٧ پلەی سیلیزییە.

کەشناسی عێراقیش دەڵێت، لە ناوەراستی هەفتەی داهاتووەوە ئەو شەپۆلە گەرمایەی عێراقی گرتووەتەوە کەم دەبێتەوە و نامێنێت.
کەشناسی هەرێم لەبارەی کەشی سبەینێش دەڵێت، بە هەمان شێوەی ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرماش یەک بۆ دوو بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، وەک لە خوارەوەدا هاتووە:

هەولێر : ٤٥ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٤٤ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٤٤ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٤٦ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٤٥ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٤٥ پلەی سیلیزی

سۆران : ٤٣ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٣٧ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٤٩ پلەی سیلیزی













گەلەری